تورکیە دەیهەوێ هێرشی سەربازیی نوێ بکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و تۆپبارانی چەند ناوچەیەکیشی دەستپێکردووە، ئەمریکاش ناڕازییە. لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان، هەڕەشەی هێرشکردنە سەر رۆژئاوی کوردستانی کردووە و شەوی ڕابردوو ئەم هێرشە بە شێوەی تۆپبارانی ناوچەکانی سەرێکانی دەستی پێکردووە کە بووەتە هۆی کوژرانی ٤ هاوڵاتی کورد و بریندار بوونی چەندین هاوڵاتی مەدەنیی دیکە و جیا لەمەش ئاگری ئەم هێرشە بووەتە هۆی سووتانی گەنم و...
خەڵکی شاری ئابادان بە هۆی کارەساتی ڕووخانی بینای میترۆپۆل کە بووە هۆی کوژرانی دەیان کەس ڕژانە سەر شەقام ودژی ڕێژیم خۆپێشاندانیان کرد. خەڵکی ئابادان سەر بە پارێزگای خوزستان لە دوای کارەساتی ڕووخانی باڵەخانەی میترۆپۆل شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٤ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی بە هۆی وڵامنەدانەوەی ڕێژیم و سزانەدانی کاربەدەستانی ئەم رووداوە دڵتەزێنە هاتنە سەر شەقام و خۆپێشاندانێکی بەرینیان دژ بە رێژیم رێکخست و دروشمی دژ...
بەرپرسانی پلەبەرزی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکدا زانیارییان بە ئەمریکا داوە کە، حەسەن سەیاد خودایی سەرهەنگی سپای تێرۆریستی ڕێژیمی ئێرانیان لە تاران کوشتووە. ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠١ی، نیۆیۆرک تایمز، لە زاری بەرپرسێکی ئاگادارەوە ڕایگەیاند کە، بەرپرسانی پلەبەرزی ئیسرائیلی بە بەرپرسانی ئەمریکاییان ڕاگەیاندووە کە، هێزەکانی ئیسرائیلی حەسەن سەیاد خودایی، فەرماندەیەکی تێرۆریستی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە ناو شاری تاراندا کوشتووە و ئامانج لە کوشتنی ئەو پاسدارە...
لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی ڕێژیم، ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی گرێبەستی وەزارەتی نەوت لە بەردەم بینای ئەو وەزارەتخانەیە لە تاران، پزیشکانی شاری تاران لەبەردەم بینای وەزارەتی تەندروستی تاران، کۆمەڵێک لە ئاژەڵدارانی مێهران لەبەردەم فەرمانداری ئەو شارە و...
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری رێژیمی ئێران وتی: ئەمریکا ئامادەیە لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، گەمارۆی زیاتر بسەپێنێتە سەر ئەو وڵاتەدا. ڕابێرت مالی، نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەروەی مەجلیسی سێنای ئەمریکا، سەرەڕای ناڕەزایەتیی دەربڕین لەهەمبەر لابردنی سپای پاسدارانی ڕێژیم ئێران لە لیستی گرووپە تێرۆریستییەکانی ئەمریکا وتی: ئەمریکا ئیزن نادا کە...
هاووڵاتییەکی بەلووچ بەناوی"نەزەر خاکیزێهی" بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری "کوهەک جان"ـی سەراوان گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنوورەکانی سەراوان بە بێ هیچ بەڵگە و ئاگادارکردنەوەیەک ڕاستەوخۆ تەقە لە هاووڵاتییەکی بەلووچ بەناوی" نەزەر خاکی زێهی" دەکەن و دەیکوژن. کەمپەینی چالاکانی بەلووچ لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاندووە کە لەماوەی یەکساڵی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم...
یەحیا ڕەحیم سەفەوی، ڕاوێژکاری سەربازیی عەلی خامنەیی دەڵێ: لە ڕۆژانی داهاتوودا وڵاتێک بەناو ئۆکراینی ڕۆژهەڵات لە ئۆکراین جیادەبێتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی"دانشجوو" ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، یەحیا ڕەحیم سەفەوی، ڕاوێژکاری سەربازیی عەلی خامنەیی بۆ کاروباری هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بەئاماژە بە هێرشی سەربازیی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین وتی: بەمزووانە وڵاتێکی سەربەخۆ و نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین دادەمەزرێ. ناوبراو سەرەڕای ئاماژە بە لاوازبوونی جەوبایدن، سەرۆککۆماری...
ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران باس لەوەدەکا کە٢٣ میلیۆن کەس لە ئێراندا خانوویان نییە. بەپێی ئەو ئامارانەی کە ڕێکخراوە جیهانییەکان بڵاوی دەکەنەوە، پشکی کرێخانوو بەراورد بە تێچووەکانی دیکەی هەر بنەماڵەیەک لە ٥٢ وڵاتی جیاوازی جیهاندا لە سەتا ٢١ی تێچووەکان لەخۆ دەگرێ، بەڵام ئەو ڕێژەیە لە ئێران بە گشتیی لە سەرووی لەسەتا ٤٠ و تەنانەت لە تاران ئەو ڕێژەیە دەگاتە لەسەتا ٥٠. ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران لە...
وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا دوو ئەندامی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانی بە هۆی قاچاخی نەوت و پارەسپیکردنەوەی خستە نێو لیستی گەمارۆکانەوە. وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا دوو کەسی بە ناوەکانی بێنهام شهریاری و رۆستەم قاسمی سەردەستەی گرووپێکی مافیایی کە نەوتی رێژیمی ئێرانیان لە رێگای قاچاخەوە بۆ دابینکردنی چەکوچۆڵ و پارەی گرووپە تێرۆریستیەکان فرۆشتووە خستە لیستی گەمارۆکانییەوە ، بهنام شهریاری وەک یەکێک لە فەرماندەکانی سپای قودس و رۆستەم قاسمی وەزیری...
ڕۆژی سێشەممە، ٣ی جۆزەردان (٢٤ی مانگی مەی ٢٠٢٢) كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بە بەشداریی بەرپرسانی یەكەمی حیزبەكانی ئەندام و بە میوانداریی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بۆ ماوەی ٦ كاتژمێر بەڕێوە چوو. لە سەرەتای كۆبوونەوەکەدا بەڕێز عومەر ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان، وەك بەرپرسی دەورەیی ناوەند بەگەرمی بەخێرهاتنی لایەنەكانی كرد و بە پەسەند گەیاندنی دەستووری کاری كۆبوونەوەكە دەرگای وتووێژ و ئاڵوگۆڕی بیروڕای لەسەر تەورەكان واڵا...
لە مانگی بانەمەڕدا و لە درێژەی بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە ئێران، دەورێکی نوێ لە نیشاندانی ئەم ناڕەزایەتییانە دەستی پێ کرد. لە ساڵانی ڕابردوودا و بە تایبەت دوای خۆپیشاندانەکانی ساڵی ١٣٨٨ کە درێژترین ماوەی بەرپاکردنی دەنگی ناڕەزایەتی لە سیاسەت و هەڵسووکەوتی ڕێژیم بوو، زۆرجار بە هۆکاری جۆراوجۆر و...
زیاتر ببینە